/

ئۆفیسى سه‌ره‌كى كۆمپانیا

ده‌رباره‌ی کۆمپانیا

کۆمپانیای ( ڕۆژی نوێ ) بۆ وه‌به‌رهێنانی خانوو به‌ره‌و بۆبه‌ڵێنده‌رایه‌تی گشتی سنورداری پله‌ (1)‌‌، ( ڕۆژی نوێ ) له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه کار له ‌بواری‌ بازرگانی‌و بیناسازی خانوو به‌ره‌دا ده‌کات تا ئێستا ‌به‌ردا‌وامه‌، ئۆفیسی سه‌ره‌کی له‌شاری سلێمانیه ئه‌مڕۆ کۆمپانیای ( ڕۆژی نوێ ) به‌کۆمپانیایه‌کی به‌ ئه‌زمون‌و متمانه‌ پێکراو ده‌ناسرێت به‌تایبه‌تی له‌بواری بیناسازیدا و یه‌کێکه ‌له‌و کۆمپانیانه‌ی که توانیویه‌تی خزمه‌تێکی به‌رچاو بکات له کوردستان به‌تایبه‌تی له‌ شاری سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری له ‌دروست کردنی پڕۆژه‌ی به‌سود‌ وه‌ك: پڕۆژه‌ی‌ نیشته‌جێ بوون‌، بازارو مۆڵ، ئوتێل و پارك‌و زۆر ‌پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزار تر. کۆمپانیای ( ڕۆژی نوێ ) چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی جێبه‌جێکراوی هه‌یه‌، وه‌ك پڕۆژه‌ی ڕۆژ سیتی‌و عه‌لوه‌ی نوێی سلێمانی‌و‌ پڕۆژه‌ی گوڵی شار ، کۆمپانیای ( ڕۆژی نوێ ) پڕۆژه‌کانی له‌زیادبووندایه‌و به‌رده‌وامه‌ له‌دروستکردنی پڕۆژه‌ی جوان‌و به‌سود بۆ خه‌ڵک. ئێستا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی له‌بواری جێ به‌جێ کردندایه‌ وه‌ك شاری نموونه‌یی که پڕۆژه‌یه‌کی نیشته‌جێ بوونه له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی والی مۆڵ که‌ بازاڕێکی گه‌وره‌ی مۆدێرنه‌ بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ دروست کراوه‌ که‌ نزیکه‌ی (60.000) شه‌ست هه‌زار ماڵی تێدا نیشته‌جێیه‌و بازاڕیان نیه‌و بازاڕی گه‌وره‌یان زۆر لێوه‌ دوره‌،کۆمپانیاکه‌مان کاتێک کارێک ده‌ست پێده‌کات که‌ له‌ئاستی پێداویستیدا بێت بۆ خه‌ڵک .

په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ر

به‌‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌توانم بڵێم کۆمپانیای ( ڕۆژی نوێ ) چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی جوانی جێ به‌جێ کردووه‌ له‌ شاری سلێمانی و سه‌رکه‌وتنێکی باشی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌پڕۆژه‌ جێ به‌جێ کراوه‌کاندا، وه‌ك پڕۆژه‌ی ( عه‌لوه‌ی نوێی سلێمانی , پڕۆژه‌ی ڕۆژ سیتی و گوڵی شار ) که به قیستی درێژ خایه‌ن فرۆشراون به‌هاوڵاتیان‌و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌هاوڵاتیان سودمه‌ند بوون له‌م پڕۆژانه‌دا که به‌نرخێکی که‌م توانیان به‌شدارببن، کۆمپانیای ( ڕۆژی نوێ ) به‌رده‌وامه‌ له‌ دروست کردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی نمونه‌یی که‌ ئێستا له‌بواری جێ به‌جێ کردندان وه‌ك پڕۆژه‌ی ( والی مۆڵ‌و پڕۆژه‌ی شاری نمونه‌یی ) له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌و ستراتیژی ده‌خینه‌ بواری جێ به‌جێکردن . کۆمپانیای ( ڕۆژی نوێ ) بۆ ئاینده‌ی ئێوه ‌و خۆی کار ده‌کات نه‌ك بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی، به‌کاره‌کانمان جێگه‌ی متمانه‌ی به‌شداربووانین‌و هاوڵاتیان به‌بێ نیگه‌رانی‌و بێ خه‌م به‌شدارده‌بن له ‌پڕۆژه‌کانماندا.به‌شداربووانی کۆمپانیای ( ڕۆژی نوێ ) دڵنیان له به‌ڵێن‌و کاره‌کانمان، ئامانجمان پێشخستنی هه‌رێمی کوردستان‌و عێراقه‌ له‌ بواری نیشته‌جێدا، به‌وهیوایه‌ی کاره‌کانمان ببێته‌ هۆی گه‌شه‌کردن‌و به‌هێزبوون‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی دارای وڵاته‌که‌مان .

/

والی عوسمان
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی کۆمپانیای ڕۆژی نوێ

پۆڵه‌یسى كۆمپانیاى ڕۆژى نوێ

ئێمه‌ له‌ تواناماندا هه‌یه‌ هه‌موو پڕۆژه‌یه‌ك دروست بكه‌ین به‌ باشترین و جوانترین شێوه‌ ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه‌ گه‌وره‌ بێت یان بچووك گرنگى خۆى یێئه‌ده‌ین تا ئه‌نجامى پڕۆژه‌كه‌ بگانه‌ به‌رزترین ئاست دڵسۆزیمان هه‌یه‌ بۆ كاره‌كانمان و بڕوامان وایه‌ كه‌ هه‌موو گرفتێكى كار چاره‌سه‌ر ئه‌كرێت به‌ دڵسۆزى و ماندوو بوون.
به‌شدار بووان هه‌ڵمان ده‌بژێرن له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه‌ :
- خێراترین له‌ كاره‌كانماندا
- له‌ كاتى خۆیدا پڕۆژه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ین
- باشترین كه‌ره‌ستانه‌ (مواد) به‌كارده‌هێنین
كه‌ مه‌رجى ده‌رچوونى تاڤیكه‌ هه‌بێت به‌ پێى موسه‌فات

/

لۆگۆى فه‌رمى كۆمپانیاى ڕۆژى نوێ